ئه‌مریکا له‌ دوو ساڵدا ۳۳.۶ ملیار دۆلاری به‌ ئێران داوه‌

ماڵپه‌ڕێکی ئه‌مریکایی له‌ هه‌واڵێکدا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئه‌مریکا له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا به‌ بڕی ۳۳.۶ ملیار دۆلاری به‌ ئێران داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوای ئه‌وه‌ی کۆماری خوازه‌کان هه‌رایه‌کی گه‌وره‌یان نایه‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌ هۆی به‌رجامه‌وه‌ بۆ ئازاد کردنی چه‌ند به‌ندکراو ۱.۷ ملیار دۆلاری به‌ ئێران داوه‌، ئێستا گۆڤاری "فری بێیکن" پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ ئێران له‌م دوو ساڵه‌دا، سه‌رجه‌م ۳۳.۶ ملیار دۆلار پاره‌ی له‌ ئه‌مریکا وه‌رگرتووه‌.

فری بێیکن له‌م بابه‌ته‌دا نووسی: به‌ پێی قسه‌کانی شاره‌زایه‌کی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌ هاوینی ڕابردوودا، ئێران تاکوو ئێستا نزیک به‌ ۳۳.۶ ملیار دۆلاری له‌ ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ساڵانی ۲۰۱۴ تاکوو ۲۰۱۶ وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی داوه‌: مارک دوبوویتز (Mark Dubowitz) به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی به‌رگری کردن له‌ دیموکڕاسی له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتوویه‌تی که‌ له‌ ژانڤییه‌ی ساڵی ۲۰۱۴ه‌وه‌ تاکوو جولای ۲۰۱۵ یانی هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی دانوستانه‌ ناڤۆکییه‌کان، ئێران مانگانه‌ ۷۰۰ ملیۆن دۆلار پاره‌ی له‌ ئه‌مریکا وه‌رگرتووه‌ که‌ به‌شێک بووه له‌ داراییه‌کانی ئێران که‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

فری بێیکن له‌ زاری دوبوویتز ده‌نووسێت: هه‌ر له‌م ماوه‌دا، سه‌رجه‌م ۱۱.۹ ملیار دۆلار ڕاسته‌وخۆ به‌ ئێران دراوه‌، به‌ڵام ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م ناردنی پاره‌یه‌ تاکوو ئێسته‌ وه‌ک نه‌هێنی نه‌درکاو ماوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م پاگه‌نده‌ی ماڵپه‌ڕی فری بێیکن، مارک دوبوویتز له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا جه‌ختی کردووه‌: ئێران سه‌رجه‌م ۳۳.۶ ملیار دۆلار پاره‌ی به‌ جۆره‌کانی نه‌خت، زێر یان جۆری دیکه‌ی وه‌ک کانزا گران قیمه‌ته‌کان له‌ ئه‌مریکا وه‌رگرتووه‌.

News Code 5374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =