بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، هەوڵی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە پێدانی خەڵاتی بە سێ ژنە ئەسیرەی ئیسرائیلی لە کاتی گۆڕینەوەیاندا لە ڕۆژی ڕابردوو لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە شەپۆلێک لە کاردانەوەی ئەرێنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خستە ڕێ.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جەختیان کرد کە ئەو هەوڵە زیرەکانەی هێزەکانی قسام بووە هۆی ئەوەی کە جارێکی دیکە سەرەنجەکان بەرەو لای هەڵسوکەوتی ئەوان لەگەڵ ئەسیرە ئیسرائیلییەکان و بەراوردی لەگەڵ شێوەی هەڵسوکەوتی سەربازانی داگیرکەر لەگەڵ ژنە ئەسیرەکانی فەلەستین ڕابکێشرێت.
مێدیا عێبرییەکان ڕاپۆرتیان دا کە ئەو خەڵاتانە بریتی بووە لە نەخشەگەلێک لە کەرتی غەززە، وێنەی ئەو ئەسیرانە و لەوحی سپای لە ئەوان بووە.
هێزەکانی قسام جارێکی دیکە نیشانیان دا کە لە شەڕی نابەرانبەر و نامرۆڤانە لەگەڵ ئیسرائیل هەر بنەمای ئەخلاقی و مرۆیی لەگەڵ ئەسیرەکان لەبەرچاو دەگرن . ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەربازانی ئیسرائیلی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی فەلەستینییەکان و تەنانت جلوبەرگی ژنەکانیشیان بەتاڵان بردووە.
کاری زیرەکانەی قسام لە کاتی گۆڕینەوەی ژنە ئەسیرەکانی ئیسرائیل کاردانەوەی لێکەوتەوە
هەوڵی هێزەکانی قسام لە ڕەوتی گۆڕینەوەی ژنە ئەسیرەکانی ئیسرائیل بووە هۆی شەپۆلێک لە کاردانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
News ID 53660
Your Comment