AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢١ ٢١:٥٥

ئێران شارێکی مووشەکی نوێی ئاشکرا کرد

ئێران شارێکی مووشەکی نوێی ئاشکرا کرد

بە ئامادەبوونی سەردار سەلامی پەردە لەسەر شارە نوێیە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران لادرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری مووشەکی نوێی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادەبوونی سەردار حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران پەردەی لەسەر لادرا.

بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستەقینەی 1 و 2 بە بەکارهێنانی ئەم بنکە مووشەکییە ژێرزەمینییە ئەنجامدرا.

لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستەقینەی دووەمدا، مووشەکەکانی ئەم بنکەیە توانیان بنکەی ئیسرائیلی "ناڤاتیم" لە دڵی ناوچە داگیرکراوەکان بکەنە ئامانج.

ڕژێمی ئیسرائیل تا ئێستا نەیتوانیوە بنکەی ناڤاتیم کە شوێنی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی ئێف ٣٥ی تێدایە، بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی

News ID 53519

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha