بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێر پێش هەندێک لە مێدیاکان هەواڵێکیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە عێراقیان بڵاو کردەوە. سەید عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە گفتوگۆ بۆ مێهر ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە. نوێنەری نوجەبا بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان لە ئەو بارەوە لەلایەن مێدیایەکی سەر بە بەعسی وەدرۆ خستەوە و جەختی کرد: حەشدی شەعبی هەرگیز هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەوەش ڕوو نادات.
ناوبراو زیادی کر هەواڵی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوی حەشدی شەعبی لەلایەن مێدیایەکی بەعسیەوە بڵاو بووەتەوە کە پاگەندەی ئەو مێدیایە راست نییە. ئەو مێدیایە جێگای بڕوا نییە و لە خزمەت پڕۆژەکانی ئەمریکایە.
سەید عەباس مووسەوی زیادی کرد: بەڕێز سوودانی سەرۆک وەزیران وتوویە هێزەکانی حەشدی شەعبی کێشەیەک بۆ هێزە گرینگەکانی سەر دەسەڵاتن و ئێمە ئەبێ بۆ پاراستن و تۆکمە کردنەوەیان زیاتر هەوڵ بدەین.
سەید عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتی نوجەبای عێراق لە ئێران، هەواڵی ڕاگەیاندنی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێڕاقی وەدرۆ خستەوە.
News ID 53520
Your Comment