به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هیلاری کلینتۆن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێن بی سی نیوز، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رگری کردن له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران، پاگه‌نده‌ی کرد که سه‌پاندنی گه‌ماڕۆ ئابوورییه‌کان ئێرانی ناچار کرد تاکوو بێته سه‌ر مێزی دانوستان، له حاڵیکدا ئێران له سه‌ر ڕێگه‌ی گه‌یشتن به چه‌کی ناڤۆکی بوو، به‌ڵام واشنتۆن به‌ری به‌م کاره گرت.
به‌ربژاری دیموکڕاته‌کان وتی: من ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی جێبه‌جێ ده‌که‌م و گه‌ر ببمه سه‌رۆک کۆمار هه‌وڵ ده‌ده‌م تاکوو دژی ئاماده بوونی ئێران له سووریا، لوبنان، عێراق و یه‌مه‌ن و به‌رنامه مووشه‌کییه‌که‌ی ئێران کار بکه‌م.
کلینتۆن له دژی لێدوانه‌کانی کۆماری خوازه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رجام که پێیان وایه ئێران کڵاوی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریکا، وتی: ئه‌مریکا فریوی نه‌خواردووه و ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ده‌ستکه‌وتی یه‌کجار باشی ده‌بێت.
ئه‌و له ئه‌گه‌ری چوون بۆ کۆشکی سپی، به ڕوونی باسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی کرد و وتی: گه‌ر من ببمه سه‌رۆک کۆمار پلانی مووشه‌کی ئێرانیش کۆنترۆڵ ده‌که‌م.
کلینتۆن وتی: ئه‌گه‌ر ببمه سه‌رۆک کۆمار هه‌وڵ ده‌ده‌م تاکوو له بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک په‌ره سه‌ندنی هێزی مووشکه‌ی ئێران کاری جدی بکه‌م.
Your Comment