بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە سووریایەکان ڕایانگەیاند کە ئەمریکا ڕەوتی چێ کردنی یەکەم بنکەی خۆیی لە ڕەققەی سووریا بە نیشاندانی گڵۆپی سەوزی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام دەست پێکردووە.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە واشنتۆن یەکەم هەنگاوەکانی خۆیی بۆ چێ کردنی بنکەی سەربازی پێشکەوتوو لە ڕەققە هەڵگرتووە بە بێ ئەوەی کە لەلایەن چەکدارەکانی جەولانییەوە بکەونە بەر هێرش یان ناڕەزایەتییەوە.
ئەوان زیادیان کرد کە لە سێ هەفتەی پێشەوە تا ئێستا هێزەکانی ئەمریکا خەریکی بووژانەوەی هێزەکانی خۆیان لە 10 بنکەی سووریا و گواستنەوەی هێز و جیهازاتی سەربازی لە عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتەن.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی سەر بە سوپای سووریا لە دەڤەری ڕەققە جێگیر بوون و دەرکەی چوونە ژوورەوەکانیان داخستووە.
Your Comment