بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "دراو میدیا"، گەورەترین هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتووە لە ٦٠ لۆری هەڵگری چەکی قورسی سەربازی، لە عێراقەوە و لە ڕێڕەوگەی وەلید گەیشتە خاکی سووریا و لەوێوە ڕەوانەی بنکەکانی هێزی هاوپەیمانی لە پارێزگاکانی حەسەکە و دیرەزوور کراون.
چوونی ئەم کاروانە وەک شەشەمین کاروانی هێزی هاوپەیمانی لە پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد (سەرجەم ٢١٠ لۆری هەڵگری چەکی قورسی سەربازی)، هاوکاتە لەگەڵ تەشەنەی پێدادانی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هوشداری ئەمریکا وەک هاوپەیمانی هەسەدە بە تورکیا بۆ خۆبواردن لە شەڕی کوردەکان.
Your Comment