به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی جی ۲۰ له چین ڕایگه‌یاند که تورکیا ئاماده‌ی ئه‌وه‌یه که به‌شداری ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له دژی داعش له شاری ڕه‌قه‌ی سووریا بکات.
شایانی باسه که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا یه‌که‌مین جار پێشنیاری ئه‌م هاوکارییه‌ی دا و سه‌رۆک کۆماری تورکیاش له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشنیاره ڕازییه چون ئه‌نقه‌ره هه‌ست ده‌کات ده‌توانێت له ژێر ناوی ئه‌م هاوکارییه‌دا هاوکات شه‌ڕ له دژی کوردی سووریا بکات.
شایانی باسه که سوپای تورکیا له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوودا به بیانووی دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له نێوان کانتۆنه کوردییه‌کان نزیک به ۴۰ کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاکی سووریا.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرد: هه‌ر هه‌نگاوێک که داعش و په‌که‌که و کورده‌کانی سووریا ده‌کشێنه‌وه، ئه‌وه هێزه‌کانی ئێمه تێیدا جێگیر ده‌کرێن.
شایانی باسه ئه‌ردۆغان چه‌ند ساڵێکه هه‌وڵی داوه تاکوو کوردی سووریا وه‌ک تیرۆریست به جیهان بناسێنێت، به‌ڵام تاکوو ئێسته که‌س ئه‌م داوایه‌ی قبووڵ نه‌کردووه.
به تایبه‌ت واشنتۆن بۆچوونێکی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه و به ده‌یان جار ڕایگه‌یاندووه که په‌یه‌ده به تیرۆریست نازانێت و به‌شێکه له هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و پشتیوانیان لێده‌که‌ن.
ئه‌ردۆغان له کۆتاییدا له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ئایا هاوکاری ئه‌مریکا و کوردی سووریا کێشه‌یه بۆ تورکیا، دانی پێدانا: نه‌خێر ئه‌مه ناتوانێت بۆ ئێمه کێشه و به‌ربه‌ست دروست بکات.
Your Comment