AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٧ ١٥:٣٩

کورد پێشنیاری ناوچەیەکی داماڵراوی سەربازی لە نێوان سووریا و تورکیای داوە

کورد پێشنیاری ناوچەیەکی داماڵراوی سەربازی لە نێوان سووریا و تورکیای داوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت: کورد پێشنیاری ناوچەیەکی داماڵراوی سەربازی لە نێوان سووریا و تورکیای داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت دەڵێت: مەترسی هێرشکردنە سەر کۆبانێ هێشتا زۆرە و مەترسییەکی ڕاستەقینە هەیە. هێرشکردنە سەر کۆبانێ هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە پێکدەهێنێت و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت.

عەبدی دەڵێت: ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان لەوێ.

هەروەها مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، ئێمە پێشنیاری ناوچەیەکی داماڵراوی سەربازیمان کرد بۆ ڕەواندنەوەی ئەوەی کە تورکیا بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵام تورکیا هێشتا وەڵامی ئەم نێوەندگیرییەی نەداوەتەوە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەشڵێت، ئامادەین بەرپرسیارێتی ئاسایشی سنوورەکان ڕادەستی دیمەشق بکەین، بەڵام دوای دانوستان و کاری هاوبەش لەگەڵ دیمەشق.

News ID 53301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha