بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگرەکە کە دوای تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە بەندەری شەهید ڕەجایی کەوتەوە، پێی ناوە سێیەم ڕۆژی خۆی. با کوژاندنەوەی قورس کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لەسەدا ٨٠ی ئاگرەکە کوژاوەتەوە و چالاکیی گومرگی بەردەوامە.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٦ی گوڵان، تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە بەندەری شەهید ڕەجایی ڕوویدا و ئاگرێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
بەداخەوە لەم ڕووداوەدا 46 هاوڵاتیمان گیانیان لەدەستدا. و زیاتر لە 1200 کەسێش بریندار بوون و خەسارێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێل و جیهازاتی بەندەرەکە و بارەکانی خەڵک کەوت.
هەر بەو هۆیەشەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هورمزگان و ڕۆژێک لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیەندرا.
لە سەر هۆکاری ڕوودانی ئەم تەقینەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەندامێکی شاندی پەرلەمان نێردراو بۆ بەندەر عەباس دەڵێت: "بەڵگە و گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێری دەریدەخەن کە ناکارامەیی و کەمتەرخەمییەکی زۆر لە پڕۆسەی بارکردن و گواستنەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی هەبووە".
سەید مورتەزا مەحمودی بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە کەمتەرخەمی لە ڕووداوی تەقینەوەی بەندەری شەهید ڕەجایی سەلمێنراوە، ڕایگەیاند: بەڵگە و گرتە ڤیدیۆییەکان نیشان دەدەن کە ناکارامەیییەکی زۆر لە پرۆسەی بارکردن و هەڵگرتن و داگرتنی کاڵا و مادە کیمیاییەکان دەبینرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری بە ئەنقەست یان مەبەستی خراپ لەم ڕووداوەدا زۆر کەمە.
مەحمودی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن ئەگەر تەنانەت ئەگەری لەسەدا یەکیش بۆ تێکدان هەبێت، سزای بکەران دەدرێت.
Your Comment