بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لقی ٥٥ی دادگەی یاسایی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تاران، دەوڵەت و بەرپرسانی ئەمریکای بۆ داشداری لە ڕووداوی تیرۆریستی تاسووعای ساڵی ١٣٨٩ی چابەهار تاوانبار کرد.
پاش تۆمارکرانی سکاڵای یاسایی ٦ کەس لە برینداران و بەجێماوانی ڕووداوی تیرۆریستی تاسووعای چابەهار، لقی ٥٥ی دادگەی یاسایی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تاران لە پێناو پاڵپشتیی ئەمریکا لە تیرۆریستانی جوندولئیسلام، حوکمی جەریمەی ١٧٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دەوڵەت و بەرپرسانی ئەمریکا دەکرد.
پێشتریش لە سەر تۆمارکرانی سکاڵای ٩٣ کەس لە بریندارانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە، هەمان دادگە حوکمی جەریمەی دوو ملیارد و ٦٦٢ ملیۆن دۆلاری سەپاندبوو بە سەر دەوڵەت و بەرپرسانی ئەمریکی.
Your Comment