بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەیادین لە میدیاکانی ئیسرائیلەوە ڕاپۆرتی دا کە تێلاڤیڤ تەنیا لە چەند کاتژمێردا سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریای تێکشکاندووە و 1800 بۆمبیاب بەسەر زیاتر لە 500 شوێن لە سووریا ڕژاندووە.
میدیاکانی سووریا ڕاپۆرتیان داکە ئیسرائیل، کێوی قاسیون لە پێتەختی دیمەشقیان کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانی. لە دیکەی ئامانجەکانی ئەو هێرشە هەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دەسەڵاتدار لە سووریاش هێشتا درێژەیان داوەتە سەر بێدەنگییەکانیان هەمبەر هێرشەکانی ئیسرائیل.
هەواڵدەری سۆپتنیکی ڕووسیاش لە پێشڕەوی ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەو ناوچەی ئەلمسدانیە هەڵکەوتوو لە پارێزگای قنیترە لە باشووری سووریا هەواڵی دا.
ئەرتەشی ئیسرائیل پاگەندەی کەدووە کە سەدا 90 ی مووشەکە زەوی بۆ ئاسمانەکانی ئەرتەشی سووریای تێکشکاندووە.
Your Comment