AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٩ ٠٩:٣٦

ئیسڕائیل بەرزاییەکانی گوڵانی سووریای داگیر کرد/ بێدەنگی تیرۆریستان

ئیسڕائیل بەرزاییەکانی گوڵانی سووریای داگیر کرد/ بێدەنگی تیرۆریستان

ڕۆژنامەیەکی عیبری دانی بە داگیرکردنی بەشێکی زیاتری بەرزاییەکانی گوڵانی سوریا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیدا نا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی عیبری ئیسڕائیل حەیۆم ڕاپۆرتی دا کە ڕژێمی زایۆنی ناوچەی نوێی لە ناوچەی پارێزراو لە بەرزاییەکانی گوڵانی سووریا و شارەکانی بەعس و حەزەر لە پارێزگای قەنیتەرەی داگیر کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە داگیرکردنی ناوچەی پارێزراو لە بەرزاییەکانی گوڵانی سووریا شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی یەکلایی کراوەتەوە.

دوێنێ کۆمکاری عەرەبی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای بە خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتە و داگیرکردنی زەوی و زاری زیاتر لە بەرزاییەکانی گوڵانی سووریا و پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٤ی وەسف و شەرمەزار کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریستییەکان لە سووریا لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییەی ڕژێمی زایۆنی بێدەنگ بوون.

News ID 53051

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha