AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٨ ١٧:٤٠

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ سووریا بەردەوام دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ سووریا بەردەوام دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کاردانەوەی بە ڕووداوەکانی سووریا و ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریادا ڕایگەیاند: دیاریکردنی چارەنووس و بڕیاردان له بارەی سووریا تەنیا بەرپرسیارێتی خەڵکی ئەم وڵاتەیه ، به بێ دەستێوڕدانی وێرانکارانه یان سەپاندنی دەرەکی.

گەیشتن بەو ئامانجە پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ململانێیە سەربازییەکان بە زووترین کات و پێشگرتن لە کردەوە تیرۆریستیەکان و دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانی بە بەشداریی هەموو کۆمەڵگەی سووریا لە پێناو پێکهێنانی حکوومەتێکی هەمەلایەنە کە نوێنەرایەتی هەموو گەلی سوریا بکات.

کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان کردووە کە لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەیڕەوکردنی ڕەوتی سیاسی لە سووریا وەک ڕابردوو و بەردەوامە لە پەیوەندیی بنیاتنەرانە لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پێوەندییەدا.

لەم دۆخەدا کە سووریا لە قۆناغێکی گرینگی مێژووی خۆیدایە، زۆر پێویستە ئاسایشی هەموو هاووڵاتیانی سوریا و هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکە مسۆگەر بکرێت، هەروەها پاراستنی شوێنە پیرۆزە ئایینییەکان، هەروەها پاراستنی شوێنە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان بەپێی پێوەرەکانی یاسای نێودەوڵەتی.

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو نەتەوەی ئێران و سووریا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەمیشە دۆستانە بووە و پێشبینی دەکرێت ئەو پەیوەندییانە بە ڕێبازی ژیرانە و دووربینانەی دوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت .

کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر پێگەی سووریا وەک وڵاتێکی گرنگ و کاریگەر لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا، لە هیچ هەوڵێک بۆ یارمەتیدان لە جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریادا درێخی نابێت و بۆ ئەم مەبەستەش درێژە بە ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ هەموو لایەنە کاریگەرەکان دەدات ، بەتایبەت لە ناوچەکە دا

ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای چاودێری وردی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوت و ئەدای ئەکتەرە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی سوریا، ڕێباز و هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر.

News ID 53038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha