AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٨ ٠٨:٣٥

ڕێبەرانی کوردی سووریا و بەرپرسانی ئیسڕائیلی دیداریان کردووە

ڕێبەرانی کوردی سووریا و بەرپرسانی ئیسڕائیلی دیداریان کردووە

مێدیایەکی ئیسرائیلی دیداری ڕێبەرانی کوردی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕژێمەی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کەناڵی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرا کرد: بەرپرسانی هەسەدە لەگەڵ نوێنەرانی فەرمی ئیسرائیل دانوستانێکی سەرەتایی گرینگیان ئەنجام داوە.

کەناڵی کان زیادی کرد: گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دوای نیگەرانی لە پێشڕەوی تیرۆریستەکان بەتایبەتی ئیسلامگەراکان لە سووریا ئەنجام دراوە.

ئەو مێدیا ئاماژەی نەدایە سەر شوێنی دیداری ڕێبەرانی کورد و بەرپرسانی ئیسرائیلی.

لە هەمان پێوەندیدا کەناڵی 12 ی ئیسرائیلیش لە زمانی وەزیری دەرەوەی ئەو ڕژیمەوە ڕاپۆرتی دا: لە شەڕی سووریا دەستێوەردان ناکەین.

گدعون ساعر وتی: گرووپە چەکدارەکان خۆیان گەیاندووەتە سنووری سووریا و ئیسرائیل و هێرشیان کردووەتە سەر هێزە نێودەوڵەتییەکان.

News ID 53028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha