بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ شەهادەتی حەزرەتی زەهرا، تەرمی 300 شەهیدی بێ ناونیشان لە سەرتاسەری ئێران بەڕێ دەکرێت.
لە ئەو ژمارەیە تەرمی، 200 شەهیدی بێ ناونیشانی لە شارەکانی سەرتاسەری ئێران و تەرمی 100 شەهیدی بێ ناونیشانیش لە بەردەم دەرکەی زانکۆی تاران تا مێعراجی شەهیدانی تاران لەلایەن خەڵکەوە بەڕێ دەکرێت.
ئەو شەهیدانە لە شەهیدانی ئۆپراسیۆنی خەیبەر لە مەجنون، ئۆپراسیۆنی کەربەلا، ئۆپراسیۆنی ڕەمەزان لە ڕۆژهەڵاتی بەسرە، وەلفەجری سێ لە مێهران، عاشوورا لە مەیمەک، عاشوورای 2 لە چنگولە، کەربەلای 6 لە سوومار و ... لە شەڕی ئێران و عێراقن.
زۆربەی ئەو شەهیدانە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵە کە دوای ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن لە زیاتر لە 100 شوێن لە سەرتاسەری ئێران دەنێژرێن.
Your Comment