AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٣ ١٤:٥٠

هۆکارەکانی بەروپێش چوونی خێرای گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا چییە؟

هۆکارەکانی بەروپێش چوونی خێرای گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا چییە؟

عەلی سەمەدزادە کارناسی بواری نێودەوڵەتی چوار هۆکار شی دەکاتەوە بۆ پێشڕەوی خێرای گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو و دەسپێکی ئاگربڕی لوبنان و ئیسرائیل، گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی لە حەلەب و حەما دەستپێکرد کە بووە هۆی کاردانەوەی ئەرتەشی سووریا و دەستێوەردانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا.

لە ئەو بارەوە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ عەلی سەمەزادە ئەنجام داوە کە لە خوارەوە شرۆڤەکەی دێت.

عەلی سەمەدزادە بە وتنی ئەوەی کە پێشڕەوی خێرای گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا چەند هۆکاری هەیە، وتی: هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە هەر یەکە لە هاوپەیمانەکانی سووریا بە دۆسیەی جودا و گرینگدا سەرقاڵن. بەشێکی بەرچاو لە توان و هێزی ڕووسیاش لە بەرەی ئۆکراینا خەرج دەبێت. بەشێوەیەژ کە بەشێک لە ئیمکانات و جیهازاتێک کە لە سووریا هەیانبوو گواستراوتەوە بۆ ڕووسیا. بۆیە ئاستی ئامادەبوونی ڕووسەکان لە سووریا کەم بووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران لە 15 مانگی ڕابردووەوە لە غەززە و لوبنان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ سەرقاڵی شەڕی ئیسرائیل بووە و زیاتر هێزی بۆ لوبنان و فەلەستین داناوە و کەمتر لە سووریا خۆی نواندووە.

سەمەدزادە وتیشی: بە پێی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ئاستی بوونی ئەمریکا لە بنکەکانیان لە سووریا، عێڕاق و کوێت زیادی کردبوو. بۆیە ئەمریکییەکان ل ەئاستی سەربازی و ئەەمنیەتیدا هەڕەشەیەکی بەرچاو دێنە ئەژمار و بەشێک لە توانی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکا دانرابوو.

بە وتەی ئەو کارناسە نێودەوڵەتییە، هەڵە لە شێوەی چنینی هێڵی بەرگری لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تەکفیرییەکان لەگەڵ ناوچە ناوەندییەکان هۆکاری دووهەم بۆ پێشڕەوی خێرای تەحریرولشامە کە خەساری زۆری بەدواوە بوو.

سەمەدزادە بە ئاماژە بە هۆکاری سێهەم وتی: تورکیا لە هەلی سەرقاڵ بوونی پشتیوانەکانی سووریا ئەوپەڕی سوودی وەرگرت و گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بە خۆیی ڕێکخست.

بە وتەی ناوبراو، ڕاوێژکارانی ئۆکراینی لە مانگەکانی ڕابردوودا لە باکووری سووریا بۆ پەروەردەی بەشێک لە چەکدارانی تەکفیری بۆ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای بچووک و سووک و درۆنی تەقینەوەیی ئامادە بوونکە لە کاتی هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەرکەوت.

ئەو کارناسە دزە و خەیانەت لە بەشێک لە پێکهاتەی سیاسی سەربازی سووریاشی هۆکاری چوارەم بۆ بەرەوپێش چوونی گرووپە تیرۆریستییەکان وەسف کرد و وتی: ئەو هۆکارە بووە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستەکان دەستیان بگاتر هەواڵە ناوخۆییەکانی بەشێک هێڵی بەرگری سووریا کە ئەوە هەڵەیەکی ستراتیژیک بوو.

سەمەدزادە وتی: کۆنترۆڵی باکووری سووریا لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە کێشەی ئەمنی و سەربازی بۆ سەرجەم ناوچەکە واتا ئێران، عێڕاق، لوبنان و سووریا و تەنانەت کوردەکانیش دروست دەکات چونکوو ئەو ناوچەیەی کە کۆنترۆڵیان کردووە ناوچەیەکی زۆر گرینگە.

News ID 52968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha