بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مێهدیدانی ئەوڕۆ سێشەممە لە دیداری نووسینگەی ئاژانسی مێهر لە کوردستان، وێڕای نرخاندنی هاوئارستەیی ئاژانسەکانی تەسنیم و مێهر، وتی: ئاژانسەکانی تەسنیم و مێهر هاوڕێ و هاوئاراستەن و دەبێ هاریکاریی نێوان ئەم میدیا هاوبەرەیانە پەرە پێ بدرێت، تا ئەوەی کە ڕکابەری یەکتر بکەن.
ناوبراو هەروەها کرانەوەی بەشی کوردی لە ئاژانسی هەواڵی مێهری بە هەنگاوێکی ئیجابی بۆ ناساندن و ڕۆماڵدانی زمانی، فەرهەنگی و ڕووداوەکانی ناوچە زانی و وتیشی: کرانەوەی ئەو بەشانە دەتوانێ ڕێخۆشکەر بن بۆ یەکگرتوویی و هاوکاریی زیاتری نێوان میدیایی و گەیشتن بە ئامانج و ڕیساڵەتی چاوەروانکراوی میدیایی.
مێهدیدانی جەختی لەوەش کرد: یەکگرتوویی نێوان میدیا هاوئاراستەکان بە تایبەت لە پارێزگای کوردستان کە سەرنجڕاکێشە بۆ میدیای دژبەران، دەتوانێ ئاستەنگ بێت لە بەردەم ئاژاوەنانەوەی میدیاگەلی دژبەران.
Your Comment