AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٧ ٢١:٣٦

پلانی تورکیا بۆ داگیرکردنی کوردستانی سووریا

پلانی تورکیا بۆ داگیرکردنی کوردستانی سووریا

عەلی ئەمین سیاسەتوانی سووریا لە هەوڵی تورکیا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق لەپێناو پاساودانی داگیرکاریی خاکی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەمین سیاسەتوانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند کە مەبەستی دەوڵەتی تورکیا لە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق هاوکاتی بەردەوامبوون لە هێرش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ داگیرکاری و پاساودانی داگیرکاریی خاکی سووریایە.

ڕاشیگەیاند: تورکیا بە بیانۆی بەرگری لە سنوورەکانی دەیەوێ تەواو باکووری سووریا تا قووڵایی ٤٠ کیلۆمەتری داگیر بکات، ئەگەرچی پلانی سەرەکی تورکیا داگیرکردنی یەکجاریی سووریا و گەیشتن بە خەونی گرتنە ژێردەستی خاکی سووریا و عێراقە.

ئەو سیاسەتوانە سوورییە بە ئاماژە بە داگیرکردنی ڕاستەوخۆی نیوەی سنووری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، جەختی کرد: تورکیا بە دوای سەلماندنی هەڵمەتەکانی لە لایەن دەوڵەتی سووریایە تا تاوانی داگیرکاری لێ بسڕیتەوە و بۆ ئەو مەبەستە خەریکی گۆڕینی ڕێککەوتنی ١٩٩٨ی ئادانەیە.

News ID 52729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha