AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢١ ٠٨:١١

لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵدا؛

بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومڕۆکەکانی کوردستان 3.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومڕۆکەکانی کوردستان 3.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

گومڕۆکەکانی کوردستان لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە باری کێشەوە 32 لەسەد و لە باری بڕی دۆلارییەوە 15 لەسەد گەشەی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی گومڕۆکەکانی کوردستان ڕایگەیاند: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومڕۆکەکانی کوردستان لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشیوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە 32 لەسەد و لە باری بڕێ دۆلارییەوە 15 لەسەد گەشەی هەبووە.

فەرامەرز ئومیدی ڕایگەیاند: لە ئەو ماوەیەدا 879 هەزار و 182 تۆن جۆرەکانی کاڵا بە بڕی نزیک بە 451 ملیۆن دۆلار لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاوە هەناردە کراوە.

ناوبراو وتیشی: هەروەها هاوردە کردن لە سنوورەکانی ئەو پارێزگایەوە 129 هەزار تۆن بە بڕی 483 ملیۆن دۆلار بووە کە لە باری کێشەوە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 117 لەسەد و لە باری بڕی دۆلارییەوە 43 لەسەد زیادی کردووە.
ئومیدی کاڵا هەناردەییەکانی ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی باخی، بەرهەمی شیرەمەنی، لاستیکی و پرۆتۆئینی، کتێب و گوڵ و گیا ناو بر کە زیاتر بۆ وڵاتانی عێڕاق، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا، ڕووسیا و ئۆزبەکستان بووە.
هەروەها ڕایگەیاند: زۆربەی کاڵا هاوردەییەکان،شووشی زێر، شووشی ئالمینیۆم، سرب، مەکینە و ماکی سەرەتایی بووە کە لە وڵاتانی عێڕاق، ئیمارات، تورکیا، نەمسا، چین، ئیتالیا و ئەڵمانیاوە هاوردە کراوە.
News ID 52627

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha