بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی کە بە پێی ئەوە پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی و و نەوەی نوێ 15 کورسیان بەدەست هێناوە، ڕاگەیاند.
هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس بە ئاماژە بە کەم بوونەوەی ژمارەی کورسییەکانی پارتی و بەرز بوونەوەی ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ، لە گۆڕینی کەم تا کورتی کەشی سیاسی هەرێم هەواڵی داوە.
ئەو هەواڵدەرییە بە ئاماژە بە ئەوەی کە خەڵکی ئەو ناوچە لە دۆخەکە ناڕازین، جەختی کردووە کە پارتە براوەکان بەرپرسیارێتی قورسیان لە پێکهێنانی کابینە و ڕێکخستنی دۆخەکە هەیە.
هەروەها جەختی کردووە کە ئەنجامی ئەو خولە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاریگەری گرینگی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاڵۆزییەکانی هەرێم و بەغدا لەلایەن ڕێبەرانی سیاسی کوردەوە دەبێت.
ئاسۆشەیتێد پرێس دابەش کردنی داهاتی نەوتی و بەشی کوردەکان لە بەشە بودجەی فیدراڵی لە ئاڵۆزییەکانی نێوان کوردەکان و بەغدا وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ڕێبەرانی کورد ئەبێ جگە لە ئەوە قەیرانی ئابووری هەرێمیش چارەسەر بکەن.
Your Comment