AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٨ ١٠:٥٢

ڕێکخراوی کاروباری نێودەوڵەتیی واتسۆن ئاشکرای کرد؛

تێچووی لەسەدا ٧٠ی جەناتەکانی ئیسرائیل لە ئەستۆی ئەمریکایە

تێچووی لەسەدا ٧٠ی جەناتەکانی ئیسرائیل لە ئەستۆی ئەمریکایە

ڕۆژنامەیەکی زایۆنی ئاشکرای کرد کە تێچووی لەسەدا ٧٠ی جەناتەکانی ئیسرائیل لە ئەستۆی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "کالکالیست"، ڕێکخراوی کاروباری نێودەوڵەتیی واتسۆن لە زانکۆی براونی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە دەسپێکی شەڕی غەزەوە، ئەمریکا لانی‌کەم ۲۲.۷۶ ملیارد دۆلار یارمەتی سەربازیی داوەتە ئیسرائیل و ئەم یارمەتییە لە چەک و چۆڵی قورسی جەنگی تا ناردنی کۆپاپۆرەی فرۆکەهەڵگری لەخۆ گرتووە.

بە گوێرەی ئەم ڕۆژنامە زایۆنییە و بەپێی لێکدانەوەی ڕێکخراوی واتسۆن تێچووی سەرەوە تەنیا لەخۆگری بەشی یەکەمی یارمەتییەکان دەوڵەتی ئەمریکایە و هاوکات لە ١٣ی ئەگێستی ئەمساڵدا بڕیار درا کە یارمەتیگەلێک بە بایەخی ۲۰.۳ ملیارد دۆلار کە بریتییە کە فرۆشی ٥٠ فرۆکەی ئێف ١٥ و زیاتر لە ٣٢ هەزار دەزگا تانک و زرێ‌پۆشی تاکتیکی و ٥٠ هەزار گوللەی تۆپخانە لە مەودای ساڵەکانی ٢٠٢٦ تا ٢٠٢٩ ڕادەستی تلاڤیڤ بکات.

شایانی باسە لەو تێچووە نزیکەی ۱۷.۹ ملیارد دۆلار راستەوخۆ لە کەرتی سەربازیدا و ۴.۸۶ ملیارد دۆلاریش لە بواری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی جەنگی و لەوان بۆ هێرش‌کردنە سەر حوسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی ناردنی کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگر و باتریگەلی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیدا خەرج کراوە.

بەمجۆرە دەوڵەتی ئەمریکا لە دوای شەڕی دوەمی جیهانی تا ئێستا زیاترین یارمەتی سەربازی داوەتە ئیسرائیل کە تێچوویەکی ۲۵۱.۲ ملیارد دۆلاری دەکات و ئەمریکا بەم شێوە تێچووی لەسەدا ٧٠ی جەناتەکانی ئیسرائیلی لە ئەستۆیە.

News ID 52463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha