حسێن کەنعانیموقەدەم لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێهر، هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر خاکی ئێرانی هەڵەی بیرکارانە زانی و وتی: ئیسرائیل بەو هەڵە بیرکارانەی تا ئێستا پاگەندەی جیهانگیری دەکرد و دەیەویست لە نیلەوە تا فۆرات بگرێت و سەبارەت بە ئێران دەیەوت ناوەندە ئەتۆمییەکان، وزەخانەکان و کەرتی موخابراتی ئێران دەکاتە ئامانج.
کەنعانیزادە ئاماژەی بە ڕاگەیێندراوی ئەمڕۆی ڕژیمی زایۆنی کرد کە تێیدا هاتبوو ئەو ڕژیمە بە هەموو هێزەوە پەلاماری ئێرانی داوە و وتیشی: ئەمە هەموو هێزی ڕژیمی زایۆنی بوو کە ئەنجامەکەی تەنیا کرانە ئامانجی چەند سایتی دژەئاسمانی و ناوەندی سەربازی بوو و زیانێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتەوە، جیا لە شەهیدبوونی دوو هێزی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی.
ڕاشیگەیاند: ئەوان ئێستا باش دەزانن کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی بیەوێ وەڵام بداتەوە، هەموو سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە حەیفاوە تا تلاڤیڤ بە مووشەک دەکێڵێت. ئەگەرچی وەڵامی ئەو سەربزێوی و ئاژاوەگێڕییانە مافی ئێرانە و پێدەچی لەم شەوەوە هەموو بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی و شارۆچکەنشینان ناچاربن لە پەناگەکاندا بخەون تا ئێمە بە مووشەکەکانمان هەڵیاندەستێنین.
Your Comment