AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٥ ١٣:٣٤

وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی لە ئێرانی بە توندترین شێوە ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە خوارەوە دێت:

بسم الله الرحمن الرحیم

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی لە ئێرانی وەکوو پێشێل کاری ئاشكرای مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەتایبەتی بنەمای قەدەغەی هەڕەشە یان پشت بەستن بە زۆر لە دژی یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی وڵاتەکان دەزانێت و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکات.

هەر ئەو جۆرە کە چەندین جار بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی جەختیان کردووە ، ئێران بە پێی مافی بەرگری ڕەوا کە لە مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە، ئەو مافە دەداتە خۆیبۆ بەرگری لە بەرانبەر هێرشە دەرەکییەکان.

ئێران بە جەخت لەسەر بەکارهێنانی هەموو تواناییە مادی و مەعنەوییەکانی بۆ بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندی خۆی، بەرپرسیارێتی تاکەیی و بەکۆمەڵی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ پارێزەری لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە رادەگەیێنێت و لە هەموو وڵاتانی دۆست و دراوسێ کە هێرشەکانی ئیسرائی ئیدانە دەکات دەسخۆشی دەکەین.

هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیرهێنانەوەی هەموو بەرپرسیارێتییەکانی وڵاتانی جیاواز، لەسەر زەروورەتی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی، شەڕ و هێرش بۆ سەر غەززە و لوبنان و کۆنترۆڵی ئیسرائیل جەخت دەکات.

News ID 52422

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha