ئێران خوازیاری پێکهێنانی کۆمیتەی ئاپارتاید بۆ ڕژیمی ئیسرائیل بوو
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نامەیەک بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوە، خوازیاری پێکهێنانی کۆمیتەی ئاپارتاید بۆ ڕژیمی ئیسرائیل بوو.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری هەمیشەیی نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەر بە نامەیەک بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوە، خوازیاری پێکهێنانی کۆمیتەیەکی تایبەتی بۆ لێکدانەوەی سیاسەتگەلی ڕەگەزپەرەستانە و ئاپارتایدی ڕژیمی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین بوو.
بەڵگە و دایکۆمێنتی پێویست بۆ پەیجۆریی شلگێڕانەی نێودەوڵەتی لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و دادگایی کردنی بەرپرسانی ئەو ڕژیمە ئاپارتایدییە بە پەیوەستی نامەی نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران خراوەتە ڕوو.
شایانی باسە، ئەم دواکارییە پاش پەسندکرانی بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەراوری ٢٨ی ئەمساڵی هەتاوی لە دەیەمین کۆبوونەوەی تایبەتی و نائاسایی کۆمەڵەی گشتی بە مژاری لێکدانەوەی پاشهاتە یاساییەکانی سیاسەت و هەڵمەتگەلی ڕژیمی زایۆنی لە سەرزەوینەداگیرکراوەکانی فەلەستین ئاراستە کراوە.
Your Comment