بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ لە کەوێیە؟ ئەمڕۆ ڕۆژی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2024، هاوکاتە لەگەڵ سێسەد و هەشتا و چوارەمین ڕۆژ لە کۆمەڵکوژی بەردەوام لە غەززە.
ناوبراو زیادی کرد: نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە 24 ی ئۆکتۆبەری 1945 بۆ ڕزگاری بەرەکانی داهاتوو لە شەڕ و بەرز کردنەوەی سەروەری یاسا و دادپەروەری دامەزرا، ئیستا بووەتە ناوەندێکی ناکارامەکە ناتوانێت هیچ هەوڵیکی کاریگەر بدات بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. بە داخەوە نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی پاڵپشتی بێ مەرجی ئەمریکا لە بوونی ئیسرائیل خەریکە فەلسەفەی خۆی لەدەست دەدات و ئیسرائیل ئەوەندە شێت بووە کە 230 فەرمانبەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ماوەی یەک ساڵدا دەکوژێت، ئەمینداری گشتی بە کەسێکی نەشیاو وەسف دەکات و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەدڕێنێت، پشت لە فەرمانەکانی لاهە دەکات بۆ کۆمەڵکوژی. بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان بەس ئەمریکا نییە، وڵاتە بەرپرسیارەکان ئەبێ هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئیسرائیل.
Your Comment