بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تورکیایی ئێن تی ڤی، ڕایگەیاند: هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران بە واتای پەڕینەوە لە هێڵی سووری ئێمەیە و ئێمەش وەڵامی هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل دەدەینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە سەرجەم ئامانجەکانمان لە ئیسرائیل دیاری کردووە و وەڵام دەدەینەوە. ئیسرائیل ناتوانێت بە بێ پاڵپشتی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر لوبنان و غەززە.
Your Comment