بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی لێدوانەکانی ئەم دواییەی جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆتایی سەفەرەکەی بۆ بەرلین هۆشداری دا.
عێراقچی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)، بە ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، نووسیویەتی: هەرکەسێک زانیاری لەسەر "کەی و چۆن ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران" هەبێ یان ئەو ئامێر و پشتگیری بۆ ئەو جۆرە گەمژەییە پێشکەش بکات، بە شێوەیەکی لۆژیکی بەرپرسیار دەبێ لە هەر زیانێکی ئەگەری.
شیاوی ئاماژەیە، پێشتر جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتبووی ئاگادارە ئیسڕائیل کەی و چۆن هێرش دەکاتە سەر ئێران.
Your Comment