بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەفەری بۆ عەمان و بە ئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتە بۆ چارەسەریی کێشەکان یارمەتییەکی گەورەی داوە، وتی: عەمان لە پرسی ئێران و ئەمریکادا بەردەوام هەوڵی داوە ڕۆڵێکی ئیجابی بگێڕێت لە گواستنەوەی پەیامەکان یان ڕەخساندنی بەستێنێک بۆ دانوستان.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕەوتی مەسقەت وەک ڕەوتی پێوەندییە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا، جەختی کرد: ئەو ڕەوتە چیتر وەستاوە، چونکە هەلومەرجی ناوچە تایبەتییە و بوارێک بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە نییە و کاتێ لە قەیرانەکانی ئێستا تێپەڕین، ئەو کات بۆ درێژەدان یان وەستانی یەکجاریی بڕیار دەدەین.
Your Comment