بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌ك په‌یامێكى حكومه‌تى عێراق بۆ ته‌لئه‌بیب دواى ئه‌وه‌ى میدیاى فه‌رمیى ئه‌و وڵاته وێنه‌ى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌ى بڵاوكرده‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ئامانجگرتنى، میدیای عێراق نووسی: سیستانی هێڵی سوورە.
پێشتر كه‌ناڵى 14ى ئیسرائیلی وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا وێنه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه له‌خۆده‌گرت كه پێشتر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه تیرۆر کرابوون، له‌نێویاندا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاو ئاماژه‌یه‌كی (x)ى خرابوونه سه‌ر به‌ماناى كوژرانیان، هه‌روه‌ها له‌نێویاندا وێنه‌ى عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانیشی تێدابوو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ى له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ئامانجگرتندایه له‌لایه‌ن ئیسرلائیله‌وه.
ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه شیعه‌كان‌و حكوومه‌تى عێراقیشى به‌دواى خۆیدا هێنا.
لەڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ى (سه‌باح)ى عێراقی، هاتووە، ”ئێمە ڕێگەنادەین هیچ قەوارەو لایەن‌و دوژمنێک زیان بەمه‌رجه‌عی باڵامان، عەلی سیستانی بگەیەنێت".
هاوكات، لەبەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن باسم عەوادى وتەبێژی فەرمیی حکومەتی عێراقه‌وه بڵاوكراوەتەوە، داوا لەئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان كراوە، ئەو هه‌ڕه‌شانه ڕەتبکەنەوە.
موحسین مەندەلاوی سەرۆکی په‌رله‌مانى عێراق بەوەکالەت له‌وباره‌یه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "بەئامانجگرتنی سیمبول‌و هێماکانی نەتەوە، پلانێکی نەفرەت لێكراوە".
لەبەرامبەردا، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، "دەسەڵاتی ئایینی لەعێراق‌و جیهانی ئیسلامی، پێگەو ڕێز‌و قورسایی خۆی هەیەو ئەم پێگەیەش لەهیچ هەلومەرجێکدا ناتوانرێت تێکبدرێت".
جگە لەوانە، چەندین بەرپرسی دیكەی عێراقی‌و حەشدی شەعبی بۆ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە قسەیانكردووەو ئیدانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانى عێراق كردووه.
Your Comment