AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ١٨:٠٣

لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئێران؛

هێزی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی زیانی قورسی بینیوە

هێزی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی زیانی قورسی بینیوە

هێزی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی مووشەکیی ئێران بۆ سەر مۆڵگە و بنکە سەربازییەکانی زیانی قورسی پێگەییوە و هەڵفڕینی فرۆکەکانی تووشی ئاڵۆزییەکی بەرچاو هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "صفاحه ٢٤"، ڕژیمی زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە پشتڕاستی کردەوە کە لە دوای هێرشی مووشەکیی شەوی ڕابردووی ئێران. هێزی ئاسمانی ئەو ڕژیمە تووشی زیانێکی قورس هاتووە.

سەرچاوە عێبرییەکانیش دوای ڕاگەیاندنی کرانە ئامانجی ٣ بنکەی سەربازیی زایۆنی و مۆڵگەیەکی ئەمنیی مووساد لە لایەن ئێرانەوە، بە گوێرەی بەرپرسانی ئەرتەشی زایۆنی ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە، بەڵام بۆ کەم‌بایەخ نیشاندانی هێرشەکە، زیانەکانیان کەم وەسف کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڤیدئۆ بڵاوبووەکان لە کاتی هێرشی ئێران، بە ئاشکرا بەر مووشەک‌کەوتنی فرۆکەخانەی بێن گۆریوون نیشان دەدەن و هاوکات دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە و لوبنان سەلمێنەری دژواری لە بەرزبوونەوەی فرۆکە جەنگییەکانی ئەو ڕژیمەن.

News ID 52038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha