AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ٠٨:٥٧

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا:

ئێران بۆ بەرگری ڕەوا لە خۆی هیچکات دوودڵ نابێت

ئێران بۆ بەرگری ڕەوا لە خۆی هیچکات دوودڵ نابێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە ئەگەری پێویستدا بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی خۆی هەمبەر هەر جۆرە هەوڵێکی دەستدرێژانەی سەربازی گومان ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی مووشەکی وەعدەی سادقی 2 کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە ئەنجام درا، بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرگری ڕەوا، بە پێی مادەی 51 ی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە وەڵام بە هەوڵە دەستدرێژانەکانی ئیسرائیل، لەوانە هێرش بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران و شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە و هەروەها شەهید کردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەردار نیلفرووشان لە بەیرووت، کۆمەڵە هێرشێکی شەوی سێشممە 10ی ڕەزبەری 1403 کردە سەر دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە .

بە پێچەوانەی ئیسرائیل لە خەڵکی بێ تاوان و دامەزراوە سڤیلەکان دەپێکێت ئێران بە پێی بنەمای ئەخلاقی و بە لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تەنیا شوێنە سەربازی و ئەمنیەتییەکانی کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

کۆماری ئیسلامی بە جەخت لەسەر پاڵپشتی دارایی و چەکداری هەندێک وڵات لە ئیسرائیل و هۆشداریی نیسبەت بە هاتنی لایەنی سێهەم بۆ کایەکە، داوای هەوڵی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕێگری لە درێژەی هەڕەشەکان لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکات.

ئێران لە ئەگەری پێویستدا بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی خۆی هەمبەر هەر جۆرە هەوڵێکی دەستدرێژانەی سەربازی گومان ناکات.

News ID 52026

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha