AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ٠٦:٥٧

نیگەرانی یوونیسێف لە دۆخی منداڵان لە لوبنان

نیگەرانی یوونیسێف لە دۆخی منداڵان لە لوبنان

کاترین ڕاسێل بەرپرسی جێبەجێکاری سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان(یوونیسێف) لە بەیاننامەیەکدا نیسبەت بە دۆخی مرۆیی لە لوبنان هۆشداریی دا و ڕایگەیاند: بە توندی نیگەرانی دۆخی منداڵان لە لوبنانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی جێبەجێکاری یوونیسیف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم 80 منداڵی لوبنانی کوژراون و سەدان منداڵی دیکە بریندار بوون.

ڕاسێل لە درێژەدا بە ئاماژە بە چڕ بوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان لە ڕۆژانی دوایی، ڕایگەیاند: تەنیا لە درێژەی یەک هەفتەدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەوانە 300 هەزار منداڵئ لوبنانی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون.

لە هەمان حاڵدا جاناتان کریکس بەرپرسی پێوەندییەکانی سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان (یوونیسیف) لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیش دوای گەڕانەوە لە ڕاسپاردەی یەک هەفتەیی خۆی لە کەرتی غەززە نسیبەت بە دۆخی نالەباری منداڵانی فەلەستینی لە ئەو ناوچە هۆشداریی دا.

News ID 51993

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha