بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشكیان لە دوایین بەرنامەکانی سەفەری خۆی بۆ نیۆیۆرک، لە دیداری کۆمەڵێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە ڕوانگەی ئێمە لە دەسەڵاتداری ئێران، نە بۆ گرووپێک و لایەنێک و دەستەیەکی تایبەت بەڵکوو بۆ هەموو ئێرانییەکانە، وتی: ئەگەر ئەو باوەڕە بۆ ئێمە بنەمایی ببێتەوە هەموو پێکەوە بۆ گەشە و پێشکەوتنی ئێران هەوال دەدەین.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێران لە نێو مێدیا ڕۆژاواییەکان نیشان دەدرێت، ناڕاستە زیادی کرد: ئێمە نکۆڵی لە کێشەکان ناکەین بەڵام ڕاستییەکانیش لەگەڵ ئەوەی کە مێدیا ڕۆژاواییەکان بانگەشەی دەکەن، زۆر مەودای هەیە.
پزشکیان وتیشی کە مێدیا ڕۆژاواییەکان کە هەر ڕووداوێک کە لە ئێران ڕوو دەدات بە پاگەندەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ گەورەی دەکەنەوە، چۆن سەبارەت بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان و کوشتوبڕی دەیان هەزار ژن و منداڵ بێدەنگیان ڕاگرتووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بۆ هەموومانە و ئەگەر پێش بکەوێت هەم ئیسلام دەپارێزرێت و هەم ویلایەت و هەم خۆمانیش بەڵام ئەگەر ئاواژوە ببێت هیچ یەکەان نامێنینەوە. هیچکەس جگە لە خۆمان دڵی بۆ ئێمە ناسووتێتەوە و کەسانێک کە پاگەندەی مافی مرۆڤ و ئازادی دەکەن بەس بە لەناوچوونی ئێمە ڕازی دەبن.
سەرۆک کۆمار وتیشی کە ئێمە هەرگیز هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک نەبوون و ئەگەر بەدوای تۆکمە کردنەوەی هێزی سەربازی خۆمانین نە بۆ هێرش بەڵکوو بۆ توانی بەرگرییە و ئەگەر بەهێز نەبین ئەو بۆمبانەی کە بە سەر فەلەستینی دەڕژێت بە سەر ئێمەدا دەڕژێت.
Your Comment