AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١ ١٩:٠٩

لە پەیامێکدا؛

سەرەخۆشی ڕێبەری ئێران بۆ ڕووداوی تەقینەوەی کانگای تەبەس

سەرەخۆشی ڕێبەری ئێران بۆ ڕووداوی تەقینەوەی کانگای تەبەس

ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی ڕووداوی داڕمانی کانگا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامەکەی ئایەتوڵا خامنەیی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە.

بەناوی خوای میهرەبان

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی ئەو ئازیزانە و خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکەم بۆ ئەو ڕووداوە تاڵ و دڵتەزێنەی لە کانگای خەڵوزی تەبەس ڕوویدا کە تێیدا ژمارەیەک کرێکار کوژران یان بریندار بوون.

جەختیش دەکەمەوە بۆ تیمی فریاگوزاری کە لە لایەن دەوڵەتەوە چوونە شوێنی ڕووداوەکە کە هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ ڕزگارکردنی گیرخوارووەکان و هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی خەسارەکانی ئەم ڕووداوە. هەروەها پێویستە گرنگی خێرا بە دۆخی بریندارەکان بدرێت.

سەید عەلی خامنەیی
1 ڕەزبەر

News ID 51828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha