AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٦ ١٩:٣٠

وەزیری دەرەوەی ئێران:

یەمەن لە لقە گرنگەکانی بەرەی بەرخۆدانە

یەمەن لە لقە گرنگەکانی بەرەی بەرخۆدانە

وەزیری دەرەوەی ئێران، یەمەنی بە یەکێک لە لقە گرنگەکانی بەرەی بەرخۆدان زانی کە ڕۆڵیکی بەرچاو لە ناوچەدا دەگێڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "المسیرە"، وتی: یەمەن یەکێک لە لقە گرنگەکانی بەرەی بەرخۆدانە کە ڕۆڵێکی بێ‌وێنە لە گەمەی غەزەدا دەگێڕێت.

وتیشی: تۆمەتبارکردنی ئێران بۆ هەناردەی چەک بە یەمەن، سووکایەتی بە گەلی یەمەنە. چونکە یەمەن تەکنۆلۆژیای پێویست بۆ تۆکمەکردنی هێزی سەربازیی خۆی هەیە و هاوکات هەڵگری ئیرادەی سەربەخۆیە و چەکی خۆی بەو جۆرە بە شیاوی دەزانێت بەکار دێنێت.

News ID 51721

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha