AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢١ ١٨:٢٦

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق:

٧٧ بنکەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران چۆڵ کراون

٧٧ بنکەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران چۆڵ کراون

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: ٧٧ بنکەی گرووپە کوردە دژبەرەکانی ئێران لە سەر سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان چۆڵ کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە لێدوانێک بۆ کەناڵ ٨، ڕایگەیاند: بنکە چۆڵ‌کراوەکانی گرووپگەلی کوردی دژبەری ئێران ڕادەستی هێزی سنووری و چەکە قورسەکانیشیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کراوە.

ڕاشیگەیاند: ئەندامانی ئەو گرووپانە ڕەوانەی شەش کەمپ لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی کراون و دەوڵەتی عێراقیش بۆ سەقامگیرکردنی ئەندامانی حزبە دژبەرەکان لە وڵاتێکی سێهەمدا، خەریکی هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

News ID 51633

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha