بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود حسێن زادە، دکتۆرای میکرۆبیۆلۆژی و لە لێکۆڵەرانی خەڵکی ورمێ توانی جۆرێکی نوێی باکتریا لە ناوەندی نەتەوەیی ئیتلاعاتی بایۆتەکنۆلۆژی ئەمریکا وەکوو گەورەترین ناوەندی داتای ژینگە لە جیهان بدۆزێتەوە و تۆمار بکات کە ڕۆڵی لە دەرمانی نەخۆشینی ڕێخۆڵەی مرۆڤ دەبێت.
ناوبراو ئەو جۆرە باکتریایەی بە شانازی زێدەکەیەوە " سێرۆ" تۆمار کردووە کە لە پەنیری خۆجەیی بەرهەمهێنراو لە ناوچەی کوێستانی سێرۆ وەرگیراوە.
ئەو باکتریا جگە لە یارمەتی بە پاراستنی کوالێتی بەرهەمگەلێک وەکوو پەنیر و سووسیس، توانایی بەرهەمهێنانی مادەی باکتریوسینە و پپتیدی دژە میکرۆبی هەیە کە دەتوانێت باکتریا زیاندەرەکان لەنوقا ببات.
ڕۆڵی ئەو دۆزینەوە لە لێکۆڵینەوەکانی تەندروستی ڕێخۆڵە و میکرۆبیوم یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی ئەو دەستکەوتەیە و دەتوانێت دۆخی ڕێخۆڵە باستر بکات و میکرۆبیومەکانی ڕێخۆڵە ڕێک بخات.
مەسعوود حسێن زادە، دکتۆری میکرۆبیۆلۆژی و لە لێکۆڵەرانی خەڵکی ورمێ توانی جۆرێکی نوێی باکتریا لە ناوەندی نەتەوەیی ئیتلاعاتی بایۆتەکنۆلۆژی ئەمریکا وەکوو گەورەترین ناوەندی داتای ژینگە لە جیهان بدۆزێتەوە و تۆمار بکات کە ڕۆڵی لە دەرمانی نەخۆشینی ڕێخۆڵەی مرۆڤ دەبێت.
News ID 51620
Your Comment