AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٧ ١٠:١٤

ڕاپۆرتی گەشتیاری؛

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

یەکێک لە شارە گرینگ و کۆنەکانی ئێران، ئەردەبێڵە. ئەو شارە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران لە بەرزایی 1500 مەتری لە ئاستی دەریا لە نێوان دەشتێک بە هەمان ناو جێگیر بووە. ئەردەبێل ناوێکی ئاوێستایی بە واتای شاری پیرۆزە. ئوە شآرە کۆنە مێژوویەکی سێ هەزار ساڵەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری ئەردەبێل لەبەر جێگیر بوونی لەسەر ڕێگای جادەی ئاورێشم لە ڕابردوودا گرینگایەتی زۆری هەبووە. ئەو شارە لە درێژایی مێژوودا ڕێڕەوی کاروانی بازرگانی و سەربازی زۆر بووە و هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆری ئاسەوار و باڵەخانەی مێژوویی وەکوو کاروانسەراکانی تێدایە.

ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی شوێنە مێژوویی، فەرهەنگی و سروشتییەکانی ئەردەبێل دەکەن . شارێک کە سەری ئاڵقەی دەسەڵاتی سەفەوییەکان بووە و چەند پادشای ئیران لە ئەو شارە نیشتەجێ بوون.

لە خوارەوە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەردەبێل دەناسین:

کاروانسەرای بەردینەی سایین

کاروانسەرای بەردی سایین یان کاروانسەرای عەباس کە لە ڕێزی ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە لە 15 کیلۆمەتری ئەو شارە جێی گرتووە. ئەو کاروانسەرا لەبەر ئەوەی کە لە سەر ڕێگای جادەی ئاورێشم بووە چێ کراوە و هاتوچۆی زۆری تێدا کراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەویە.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

شاری یری

شاری یری بە 400 دۆنم شوێنێکی کۆنە لە نزیکی شاری مشگین شار کە لە سێ بەشی سەربازی، پەرستگە و قوشا تەپە پێک هاتووە. مێژووی قەڵا و پەرستگەکەی بۆ 1450 ساڵ پێش لە زایین و قوشا تەپە بۆ حەوت هەزار ساڵ پێش لە زایین دەگەڕێتەوە.بە پێی دۆزینەوە کۆنینەناسییەکان ئەو ناوچە بۆ یەکەم جار، مێژووی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لە ئەردەبێل دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مێس بەرد.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

کۆمەڵەی بوقعەی شێخ سەفیەدین ئەردەبێڵی

ئەو کۆمەڵەیە لە باری نەژیارڤانی ئیسلامییەوە گرینگایەتی زۆری هەیە. شا ئیسماعیلی یەکەم و چەند بەرپرسی سەفەویە لە ئەو کۆمەڵە مێژووییە بە خاک سپێردراون. نەژیارڤانی ئەو بینایە وەکوو نەژیارڤانی سەردەمی ڕۆنێسانسە و هونەری تەواو ڕۆژهەڵاتی بە کاشیکاری، وێنە، قاپ، دەلاقەکان، موقرنەس کاری و خشتەکاری بە باشی نیشان دراوە. ئەو کۆمەڵە مێژووییە یەکێک لە شاکارەکانی سەردەمی ئیسلامییە.

سێ مۆزەخانەی پسپۆڕی کۆنینەناسی، مۆزەخانەی بەرد و کتێبخانەی لێزانی بوقعەی شێخ سەفی و مۆزەخانەی چینییەکان یان چینی خانە لە ئەو کۆمەڵە مێژووییە هەیە.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

مزگەوتی گشتی ئەردەبێڵ

مزگەوتی گشتی ئەردەبێڵ یان هەینی، مزگەوتی سەردەمی سەلجووقییەکانە کە لە پاڵ ئاگردانێک چێ کراوە. ئەو مزگەوتە تا سەرەتاکانی سەردەمی سەفەوییەکان بەکار دەهێنرا. لە سەردەمی ئێڵخانییەکان بۆ دواجار ئاوەدان کرایەوە و بووژایەوە.

دەریاچەی شوورابیل

دەریاچەی شوورابیل لە شوێنە گەشتیارییە سروشتییەکانی ئەردەبێڵە کە مێژووی بۆ پێش لە دەریاچەی ورمێ دەگەڕێتەوە. ئەو دەریاچەیە لە نێو شار و لە شەقامی زانکۆ جێی گرتووە و ئیمکاناتی گەشتیاری بۆ ئامادە کراوە و ڕاوە ماسی تێیدا قەدەغەیە.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

دارستانی فەندوق لو

دارستانی فەندوق لو دارگەلێکی جیاواز لەوانە فەندوق، سێو، هەڵووچە، ئێزگیل، بەی، تووتڕک و شێلکی تێدایە.

پیستی ئێسکی ئالوارس

پیستی ئێسکی ئالوارس جگە لە ئەوەی کە گەوەرترین پیست یئێسکی ئێران دێتە ئەژمار، زۆر تایبەت و بەرچاوە. ئەو پیستە لە داوێنی بەرزی چیای سەبەلان و لە نزیک گوندێک بە هەمان ناو جێی گرتووە. تەنانەت لە هەندێک لە هاوینانیشدا بارینی بەفر لە ئەو پیستە ئێسکیە دەبینرێت.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

پەیکەرەی بەردینەی بابا داودی عەنبەران

پەیکەرەی بەردینە بابا داود لە شاری عەنبەران لە 40 کیلۆمەتری ئەردەبێل جێی گرتووە، بەرزایی ئەو پەیکەرە بەردینە نزیک بە 20 مەترە کە بە شێوەی رواڵەت یمرۆڤە کە ب ۆڕووبەڕوو دەڕوانێت. ئەو پەیکەرە هاوشێوەی پەیکەرەی ئەبولهەولی میسرە.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

مۆزەخانەکان

شاری ئەردەبێڵ بە پێی مێژووی کۆنێک کە هەیەتی ئاسەواری مێژوویی و کۆنی زۆری تێدایە و بۆیە چەندین مۆزەخانەی جۆراوجۆری تێدایە. مۆزەخانەی مێژووی سروشتی، خەڵکناسی، مۆزەخانەی پیشەی دەستی، مۆزەخانەی کەسایەتیە ناسراوە ئایینییەکان و هتد لە ئەو شآرە دەبینرێت. لە یەکێک لە حەمامە مێژووییەکانی شاری ئەردەبێڵ بە ناوی حەمامی ئاقا نەقی، مۆزەخانەی خەڵکناسی ئەردەبێڵ هەڵکەوتووە کە تێیدا دەتوانرێت جۆرەکانی پەیکەرە بە جلوبەرگی خۆجەیی، ئاسەوار و نووسراوە مێژوویی، گەرهەنگی و شوناسییەکانی ئەو ناوچە ببینرێت.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

بازاڕی مێژوویی ئەردەبێڵ

بازاڕی مێژوویی ئەردەبێل یادگاری سەردەمی سەفەوییەکانە کە لە سەردەمی حکومەتی شا تەهماسبی یەکەم گەشەی زۆری هەبووە. ئەو بازاڕە لە چەند بەشی جیاواز لەوانە بەشی سەرەکی ، قەیسەریە، عەلافەکان، پیرعەبدولمەلیک، بازاڕی زەڕگەرەکان، سراجان، قوماش فرۆشەکان ، پێڵاو، مسگەران، چەقۆسازەکان و ئاهەنگەرەکان پێک هاتووە.

گەشتێک بە پارێزگای هەمیشە ساردی ئەردەبێل بکەین

لە دیکەی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەردەبێڵ دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر :پردی مێژوویی، کاروانسەرای عەباسی، کاروانسەرای قانلی بلاغ،کاروانسەری شورگول، عیمارەتی مێژوویی و هتد کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانیان دەکات.

News ID 51545

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha