AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٣ ١٥:٢٨

بوچی پۆست بە کورد نادرێت؛

مەلا بەختیار نهێنییەک لە سەر کەرکوک ئاشکرا دەکات

مەلا بەختیار نهێنییەک لە سەر کەرکوک ئاشکرا دەکات

به‌رپرسێكى باڵاى پێشوى یه‌كێتى نیشتمانی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى كه‌ركوك هاته‌ده‌نگ‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌رپرسێكى باڵاى پێشوى یه‌كێتى له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى كه‌ركوك هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خانه‌قین كراوه‌ به‌قوربانى كه‌ركوك".

ده‌شڵێت:"مانەوەی ڕێبوار تەها لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک تاوەکو ئێستا ڕون نییە".

مەلا بەختیار قسه‌ى بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى كردوه‌و وتویه‌تى:"لەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک غەدر لەخانەقین کراوە، چونكه‌ ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی لەوێ هیچ پۆستێک بەکورد نەدرێت، خانەقین کراوە بەقوربانیی کەرکوک، مانەوەی ڕێبوار تەها-ش لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک تائێستا ڕون نییە، چونکە لایەنە سیاسییەکان ڕەتیانکردوەتەوە".

شەوی شەممە 10ی ئابی 2024، بەبێ بەشداریی پارتی‌و بەرەی تورکمانی‌و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبەغدا پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران‌و ڕێبوار تەها بەپارێزگارو محەممەد حافزیش بەسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

پێش ئەوەی کۆبونەوەکە بکرێت، فراکسیۆنەکانی پارتی‌و بەرەی تورکمانی‌و هاوپەیمانیی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسێ ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ڕەتیانکردەوە بەشداریی کۆبو؟نەوەکەیان کردبێت‌و بە"نایاسایی" ناویان بردو جەختیانکردەوە، لەکاتی خۆیدا ئاگادارنەکراونەتەوە.

News ID 51241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha