AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٧ ١٢:٣٥

والێستریت ژۆرناڵی ئەمریکا:

ئێران مووشەکی وای هەیە کە گومەزی ئاسنین توانای بەرەنگار بوونەوەیی نییە

ئێران مووشەکی وای هەیە کە گومەزی ئاسنین توانای بەرەنگار بوونەوەیی نییە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک دانی بە هێزی سەربازی ئێران و بەرەی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیل ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ڕۆژنامەی ئەمریکی والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆررتێکدا نووسی: ئێران درۆن و مووشەکی بالستیکی هەیە کە سیستەمی مووشەکی گومەز ئاسنین توانی پێکانیانی نییە و بۆ ئەو کارە پلان ڕێژی نەکراوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: حزبوڵڵای لوبنانیش دەیان هەزار خومپارە و مووشەکی وردی هەیە.

ئەو ڕاپۆرتە کە بە مانشێتی بۆچی ئیسرائیل پێویستی بە زیاتر لە یەک سیستەمی گومەز ئاسنین بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشی ئێران هەیە؟ بڵاو کرایەوە نووسی: تێلاڤیڤ پێش بینی هێرشێکی هاوئاهەنگ لە نێوان ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکات. ئەوە گەورەترین تاقیکاری بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی دێتە ئەژمار. تێلاڤیڤ و واشنتۆن لەسەر وڵاتانی عەرەبی بۆ تێکشکاندنی هاوێژەرە ئێرانییەکان حەسێبیان کردووە.

News ID 51188

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha