بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاکسیۆس بە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێونا ئیسرائیل و حزبوڵڵا بەهۆی ڕووداوی مەجد ئەلشەمس، ئێسا بەرپرسانی واشنتۆن لە ئەو بارەوە هۆشداریی دەدەنە تێلاڤیڤ.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی و بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیانویست ناویان ئاشكرا بکرێت ڕایانگەیاند: دەوڵەتی بایدن هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل هیرش بۆ سەر بنکەکانی حزبوڵڵا لە بەیرووت لە وەڵام بە هێرشی مووشەکی بۆ بەرزاییەکانی گولان دەتوانێت ببێتە هۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی دۆخەکە.
واشنتۆن داوای لە تێلاڤیڤ کردووە کە هێرشی خۆی بۆ سەر لوبنان کەم بکاتەوە و ڕێگری بکات لە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان.
هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان لە ئەگەری هێرش بۆ سەر بەیرووت دەتوانێت بە مووشەکی دوورهاوێژ ئیسرائیل بوردمان بکات.
Your Comment