بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوالێخۆشبوو ئیسماعیل کەریمی ڕۆژی دووشەممە یەکی گەلاوێژ، لە کاتی کوژاندنەوەی لەوڕگەکانی گوندی کانی گەشەی کامیاران، ئاگری تێبەربوو و بە کۆپتەری فریاکەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بەڵام بەهۆی توندی برینەکەیەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەست دا.
پارێزگاری کوردستان بەهۆی شەهادەتی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە و کۆمەڵگای کوردستان و ژینگەپارێزن کرد.
Your Comment