AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٤ ٠٦:٥٣

ڕاپۆرتی گەشتیاری؛

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

چابەهار لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە کەناری ئوقیانووسی هیند و دەریای موکران جێی گرتووە و تەنیا بەندەری ئوقیانووسی ئێرانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەندەری چابەهار یەک لە بەندەرەکانی ئێرانە بەڵام تەنیا بەندەری ئوقیانووسی ئێرانە کە جودا لە سروشت و بواری بازرگانیی، لە باری فەرهەنگییەوە ، زۆر سەرەنج ڕاکێشە و شوێنی تایبەت بۆ گەشتیاران دێتە ئەژمار. لە ئەم راپۆرتەدا هەوڵ دەدرێت ژمارەیەک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو بەندەرە تایبەتە بناسرێت.

کێوە مینیاتۆری یان مریخییەکانی چابەهار

کاتێک چاو لە کێوە مریخییەکانی چابەهار دەکەیت دەڵێیت خەریکی فیلمی گەردوونی دەبینیت یان خود لە مریخی. لێوە مینیاتۆرییەکانی چابەهار بەهۆی هاوشێوەییان لەگەڵ کێوەکانی مریخ بە کێوە مریخییەکانیش بەناوبانگن و لە 40 بۆ 50 کیلۆمەتری ڕێگای چابەهار بۆ گوندی گواتر هەڵکەوتوون کە بە هۆی لەناوچوونی وردە وردەی کێوەکان بە ئەو شێوە دەرهاتوون.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

زەلکاوی لیپار دنیایەک لە ڕەنگ

زەلکاوی لیپار یەک لە سەرەنجڕاکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی چابەهارە و لە راستیدا پێناسەی مرۆڤ لە زەلکاو و ڕەنگەکانی دەگۆڕێت.لیپار تەنیا زەلکاوی پەمەیی ئێرانە و لە ڕیزی 4 زەلکاوی پەمەیی جیهانە. ڕەنگی پەمەیی ئەو زەلکاوە بە هۆی باکتری و پلانکتۆنەکانی ناویەتی.

لە ئەو زەلکاوەدا پەلەوەرگە؛ێک وەکوو فلامینگۆ، کشیم، چنگر، جیروفتی، هەڵۆی دەشتی، خوتکا، دلیجە و تاووسەک ژیان دەکەن.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

گەورەترین کێوی قوڕاوی جیهان

ئێمە چاوەڕوانین کە لە کانی کێوەکانەوە ئاوی خاوێن بێتە دەرەوە بەڵام لە کانییە قوڕاوییەکانی چابەهارەوە قوڕ ڕەوانە دەبێت کە بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانیش بەکار دێت. بوونی ئەو جۆرە کانیانە لە جیهاندا کەم نییە بەڵام گەورەترینیان لە ئێران و چابەهاردایە کە بەرزاییەکەی دەگاتە 500 مەتر.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

مۆزەخانەیەکی سروشتی لە گاندۆکان

ئەگەر گاندۆ یان تمساحتان بەس لە فیلمەکان بینیوە کە خۆیان دادەگرن بۆ خواردنی ئاسک و کەڵەکێوی ، ئەوا بە سەفەر بۆ چابەهار دەتوانن لە نزیکەوە هەر ئەو دیمەنە ببینن کە لە رووباری کاجۆ و سەرباز ژیان دەکەن.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

ئارەزوو لە سێبەری داری مەکری ژن

کچی مەکری ژن ناوێکە کە خەڵکی خۆجەیی چابەهار لەسەر داری هەجیری کلێسەکان ناویانە. هەنجیری مەعابد دارێکە کە ڕیشەکانی لە جیاتی ئەوەی کە لە ناو زەویدا بێت لە سەر زەویدایە و چڵ و شاخەکانی وەکوو تاجێک لەسەر ناوقەدی دارەکە جێگیرن.

خەڵکی خۆجەیی چابەهار پێیان وایە کە ئەگەر کەسێک لە ژێر چەتری داری هەنجیری مەعابد دابنیشێت و ئارەزوو بکات ئەوان ئارەزووەکانی دێتە دی . ئەو شێوە دارە لە گوندی ڕمین لە ڕێگای کەناریی چابەهار بۆ گواتر دەبینرێت.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

دارستانەکانی حەڕا لە ناو دڵی کەنداوی گواتر

هەر وەک دەزانین بۆ بینینی داستانەکان لەسەر زەوی دەگەرێێن بەڵام بۆ دیتنی دارستانەی حوڕا ئەبێ دڵ لە ئاو بدەیت لە چابەهار و یەک لە جوانترین دارسختانەکانی جیهان ببینیت و هاوکات لەگەڵ خەڵکی خوێنگەرمی ئەو ناوچە کە کاریان چنینی حەسیر و ڕاوە ماسییە ئاشنا ببیەوە.

ئەشکەوتی بان مسیتی

کاتێک لە دڵی دارستان و زەلکاو و کێوە مریخیەکانەوە تێبپەڕیت دەگەیتە ئەشکەوتە سێ دانەییەکانی چابەهار کە لە گوندی تیس هەڵکەوتوون. یەک لە ئەو ئەشکەوتانە سروشتی و دووی دیکەی بە دەستی مرۆڤ چێ کراوە. شکڵی ئەشكەوتە سروشتییەکە نیوەبازنەیە و گۆڕێکی تێدایە. بان میستی بە واتای گۆڕی پیاوی خوداپەرست و چاکە.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

قەڵای پیرووز گێت تایبەگتی عاشقانی جیهانی باستان و کۆن

ئەو قەڵایە وەکوو ئەشکەوتەکانی سەرەوە لە گوندی تیس هەڵکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانی و ساسانیان. بۆ دیتنی پاشماوەکانی ئەو قەڵایە ئەبێ ڕێگایەکی سەخت ببڕی تا بگەیتە سەر کێوەکە.

مزگەوتی گشتی تیس

یەکەم خشتەکانی ئەو مزگەوتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام و بۆ ئەو گوندە و 1250 ساڵ لەمەوپێش. دەوترێت ئەو مزگەوتە دووهەمین زمگەوتی ئێران دوای هاتنی ئیسلامە کە بە شێوەی مزگەوتەکانی هیند و پاکستان جوانکاری بۆ کراوە و یەک منارەی هەیە.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

مزگەوتی گشتی دزک

ئەو مزگەوتە لە گرینگترین بینا مێژووییەکانی شاری سەراوان و چابەهارە کە لە لیستی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

قەڵای پرتوگالییەکان

ئەو قەڵایە مێژوویەکی 2 هەزار ساڵەی هەیە و بە ناوی قەڵای تیس یان قەڵای پورتگالییەکان بەناوبانگە.

ڕووبەری ئەو قەڵا مێژووییە 24 مەتر لە 95 مەترە و لە خشت، بەرد و گەچ چێ کراوە. چەندین ژوور و هەشتی گەورە و هێوانی هەیە کە لە بیناکانی سەردەمی سەفەوییەکان دەچێت.

بەندەرە سیحراوییەکەی ئێران، چابەهار بناسین

لە دیکەی شوێنە گەشتیاریەکانی بەندەری جوان و سەرەنج راکێشی چابەهار دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر دەکەی بازاڕی چابەهار، ئەسکەلەی کۆنارەک، ئەسکەلەی ڕمین، مەزارگەی سەید غوڵامی رەسوول، خزری نەبی، گوندی دەرەک(پێکهاتەیەک لە دەریا و بیابان)، گوندی کۆنی تیس، مۆزەخانەی خۆجەیی چابەهار،کەناراوی بەردینەی چابەهار و ... .

News ID 50992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha