AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٩ ٢٠:٥٠

پۆلیس ڕایگەیاند:

دوو تاوانباری هەڵاتووی هێرشەکەی سەقز دەستبەسەر کران

دوو تاوانباری هەڵاتووی هێرشەکەی سەقز دەستبەسەر کران

دوو بکوژی هەڵاتووی هێرشی سەر خانەقای شێخ ئازاد شەهابی دەستگیر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو، یەکێک لە بکوژانی ڕووداوی هێرشی چەکداری بۆ سەر خانەقای شێخ ئازاد شەهابی بە ناسنامەی "ڕزگار نادری" خەڵکی بانە، کە لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکان و ئیتلاعاتدایە، لە شەڕێکدا لە گوندی کۆپێج سەر بە شاری بانە کوژرا.

دوو بکوژی دیکەی هێرشی چەکداری سەقزیش ناسێنراون و لەژێر چاودێریی هێزە ئیتلاعات و ئەمنییەکانی پارێزگای کوردستان - شاری سەقزدابوون کە ئەوانیش ئێوارەی ئەمڕۆ دەستبەسەر کران.

شەوی پێنج شەمە لە گەڕەکی تەپەی ماڵانی شاری سەقز، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی ئەو شارە بە ناوی شێخ ئازاد و لە ماڵەکەی خۆیدا و 2 لە شوێنکەوتووانی بە هێرشی چەکداری کوژران.

لەم ڕووداوەدا شێخ ئازادیش بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکانی نەخۆشخانەی شەفا لە سەقزدابوو کە پاش چەند کاتژمێر ڕاگەیێندرا کە ئەویش گیانی لە دەستداوە

News ID 50958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha