AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٣ ٠٦:١٨

میدل ئیست ئای ڕاپۆرتی دا؛

پەکەکە کارگەی نهێنی چێکردنی درۆنی خۆکوژی لە قەندیل کردۆتەوە

پەکەکە کارگەی نهێنی چێکردنی درۆنی خۆکوژی لە قەندیل کردۆتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدل ئیست ئای، هێزەکانی پەکەکە بە بەرفراوانی، لە درۆنی خۆکوژیFPV بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم کەڵکوەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری میدل ئیست ئای بە ئاماژە بە هێرشە بەرفراوەکانی سوپای تورکیا لە دژی پەکەکە لە خاکی هەرێم، لە شێوەی نوێی ئەو گرووپە دژبەرە کوردە لە تورکیا، بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ئەنقەرە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە، پەکەکە لە مانگی ڕابردوودا 17 درۆنی خۆکوژ یان FPV ی بەکارهێناوە کە تا کاتی پێکانی ئامانجەکەی فیلم هەڵدەگرێت و بەم شێوەیە هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم دەکاتە ئامانج.

سوپای تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشانە بەس خەساری مادی بەدواوە بووە و خەساری گیانیمان نەبووە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا پاگەندە کراوە کە پەکەکە بە بەکارهێنانی پێوەندی نێودەوڵەتی و کەناڵە پاڵپشتەکانی خۆی لە باری داراییەوە، کارگەی وەبەرهێنان یان مۆنتاژ کردنی ئەو جۆرە درۆنەی لە قەندیل کردووەتەوە.

پەکەکە بەشە جیاجیاکانی ئەو درۆنانە لە وڵاتگەلێک وەکوو ئۆکراینا، ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، جۆرجیا و چەند وڵاتی دیکە دابین دەکات.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، پەکەکە لە پاڵ ئەو درۆنە خۆکوژەدا توانیویە جیهازاتی سووکی ڕاداریش دەست بخات و خەریکی تەیار کردنی خۆی بە ئامێری کۆنترۆڵی ورد و شوێنگیری بۆ بەرەنگار بوونەوەی بنکەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمە کە وادیارە ئەو ئامیرانە لە چینەوە هاوردە کراوە.

News ID 50888

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha