AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٩ ١٩:٥٦

ڕێکخراوەی نیشتیمانیی زیرەکی دەستکرد لە ئێران کرایەوە

ڕێکخراوەی نیشتیمانیی زیرەکی دەستکرد لە ئێران کرایەوە

ڕێکخراوی نیشتمانیی زیرەکی دەستکرد لە ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسان کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەمە بە ئامادەبوونی، موحەمەد موخبێر، سەرپەرەشتیاری سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگری تەکنۆلۆژیا و زانستی سەرۆک کۆمار، ڕێکخراوەی نیشتیمانیی زیرەکی دەستکردی ئێران بە فەرمی کرایەوە.

موخبێر لەم ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: بەمەبەستی ڕێکخستن و پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی زیرەکی دەستکردی وڵات و ڕاپەڕاندنی کاروباری سکرتاریەتی ئەم ئەنجومەنە، "ڕێکخراوی نیشتمانیی زیرەکی دەستکرد" وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ لەژێر چاودێری سەرۆک کۆمار دادەمەزرێت.

News ID 50862

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha