AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١١ ٠٨:١٩

بەرخۆدانی عێراق:

شەڕ لەگەڵ حزبۆڵا بە مانای مۆڵەت بۆ هێرش کردنە سەر بەڕژەوەندییەکانی ئەمریکایە

شەڕ لەگەڵ حزبۆڵا بە مانای مۆڵەت بۆ هێرش کردنە سەر بەڕژەوەندییەکانی ئەمریکایە

ئەنجومەنی هەماهەنگی بەرخۆدانی عێراق هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد ئەگەر تێلاڤیڤ هێرش بکاتە سەر لوبنان، بزووتنەوەی خۆڕاگری عێراق پێگەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی هەماهەنگی خۆڕاگری ئێراق بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پشتیوانی لە حزبوڵڵای لوبنان لە دژی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد.

لەسەر بنەمای ئەم بەیاننامەیە کە ئەم بزووتنەوەیە بڵاوی کردۆتەوە؛ ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەکانی خۆی لە دژی لوبنان بۆ هێرشکردنە سەر ئەم وڵاتە جێبەجێ بکات، ئێمە دەستەوسان نابین و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەبنە ئامانجی ڕەوای ئێمە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە ژینۆسایدی فەلەستینییەکان لە غەززە، جەختی لەسەر کراوەتەوە: وڵاتانی عەرەبی دەبێ هەڵوێستی پتەو لە دژی سازان لەگەڵ زایۆنیستەکان بگرنەبەر. هێڵی بۆری نەوتی عەقەبە – بەسرە بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تێلاڤیڤ داڕێژراوە.

لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تاقمەکانی خۆڕاگری لە عێراق چەندین جار ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆریان لە دژی دوژمنی زایۆنی داڕشتووە و جێبەجێیان کردووە، بە جۆرێک کە لە هەندێک حاڵەتدا ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ئەنجام دراون.

News ID 50754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha