AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١ ١٩:٥٤

بەرپرسی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی:

پێویستە هەموومان بەشدار بین لە "بڵاوکردنەوەی ئیسلام"دا

پێویستە هەموومان بەشدار بین لە "بڵاوکردنەوەی ئیسلام"دا

حوجەتولئیسلام قومی نووسیویەتی: سەرەڕای هەموو هەوڵە بێ وەستان و دڵسۆزەکانی دۆستان و هاوکاران و ئازیزان لە بواری بانگەواز و بانگەشەی ئیسلامی، پێشوازی لە ڕەخنە و سەرنج و پێشنیارەکانی هەموو بەرپرسان و ئیمانداران دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەکەم ڕۆژی مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٠ی کۆچیدا، ڕێکخراوی تەبلیغاتر ئیسلامی بە فەرمانی ئیمام خومەینی دامەزرا.

ئەم دامەزراوەیە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کولتووری دەوڵەمەندی ئیسلامی و بووژاندنەوەی ژیانی ڕۆحی و ڕوونکردنەوە و پێشخستنی پێوەرە ئایینیەکان چالاک کرا.

لەو نووسراوەیەدا حوجەتولئیسلام قومی وتوویەتی: هەروەها ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی بانگەشە و زانیاری ئایینی ناونراوە. بەو پێیەی بناغە بنەڕەتییەکانی وڵاتەکەمان لەسەر بنەمای بیروباوەڕی ئایینی دامەزراوە، پێویستە ئایین لە لووتکەی سەرنجدا بێت و چالاکی پێویست و گونجاو ئەنجام بدرێت لە پێناو پاراستن و بڵاوکردنەوەی.

ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم ڕێکخراوە لە پێگەی سەرەکی خۆی نزیک بکەینەوە، واتە ببێت بە دامەزراوەیەکی ڕێنوێنی و پاڵپشت بۆ ڕەوتی جەماوەریی بانگەشەی ئیسلامی، لە هەمان کاتدا خزمەت و پاڵپشتی کردنی بزووتنەوە خۆڕسک مەدەنییەکان کە لە ڕۆحی پاکەوە سەرهەڵدەدەن ئەرکمانە.

ڕاشیگەیاند: هەموومان خزمەتکارانی بزووتنەوەی ڕوونکردنەوەی ئیسلامی پاک، پابەندین بە بەرەوپێشبردن و تێگەیشتن لە پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی دینەکەمان و دەبێ هەموومان پێکەوە بەشدار بین لە بانگەشەی ئیسلامدا.

News ID 50643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha