AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣١ ٠٧:٤١

وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند:

نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە

نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی هێزه سەربازییەکانی عێراق و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژەنەراڵ پاتریک ڕایدەر، ڕۆڵی هێزە کوردی و عێراقییەکانی لە شەڕی دژی داعش بە گرنگ ناوبرد و جەختی لە بەردەوامی هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی عێراق و هێزی پێشمەرگە کردەوە.

ژەنەڕاڵ پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەم هەفتەیەدا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی هێزە سەربازییەکانی عێراق بە هێزی پێشمەرگەشەوە لە شەڕی داعش لە دەیەی ڕابردوودا کردووەتەوە.

وتەبێژی پنتاگۆن هاوکاری هاوبەشی ئەمریکا و هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق و هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی ئەم تاقمە تیرۆریستییە بە گرینگ هەڵسەنگاند.

هەروەها پاتریک ڕایدەر جەختی لە بەردەوامی هاوکاری سێ قۆڵی نێوان ئەمریکا و حکومەتی ناوەندی عێراق و هێزی پێشمەرگە کردەوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی چالاکییەکانی داعش و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش.

News ID 50629

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha